مۆلێکیووڵی تێستۆستێرۆن
تێستۆستێرۆن (بە ئینگلیزی : Testosterone ) ھۆڕمۆنێکی ستیڕۆیدییە ، توخمە سیفەتەکانی نێرە و بەرھەمھێنانی تۆوەکان ڕێکدەخات. [١] لە نێرینە تێستۆستیرۆن ڕۆڵێکی گرنگ دەگێرێ لە گەشەسەندنی ئەندامی بەرھەمھێنەر وەکوو (گون ، پرۆستات ) ھەروەھاش بۆ گەشەسەندنی تایبەتمەندی سێکسی دووەم وەکوو گەشەسەندنی ماسوولکە و ئێسک بە شێوەی نێرینە، و گەشەسەندنی قژ،[٢] جگە لەمەش تێستۆستیرۆن لە ھەردوو جێندەرەکە دەبینرێ و پێویستە بۆ تەندروستی (بۆ نمونە جگە لە پیاوان ئافرەتان کەمێک تێستۆستیرۆن لەلەشیان ھەیە)[٣] وە جگە لەمەش تێستۆستیرۆن بەرگری دەکات دژی پووکانەوەی ئێسک [٤] ناجێگیری تێستۆستیرۆن لە نێرینە لەوانەیە چەن بارودۆخێکی نائاسایی دروست بکات وەکوو لەدەستچوونی ئێسک و خورانی ئێسک تێستۆستیرۆن سترۆیدێکە لە جۆری ئەندرۆستەین تیابووی کیتۆن و ھایدرۆکسیل[٥] جگە لە رۆلەکەی لەلەشی مرۆڤ، تێستۆستیرۆن وەکوو دەرمان بەکاردێت بۆ چارەسەری ھایپۆگۆنادیسم لە پیاوان و شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان،[٦] لەوکاتەوەی ڕێژەی تێستۆستیرۆن دادەبەزێ تا تەمەن بەرەو سەرەەوە بچێت، تێستۆستیرۆن ھەنێک جار وەک دەرمان دەستدەکەوێت بۆ ئەو پیاوانەی بەتەمەن داچوون و ڕێژەی تێستۆستیرۆنیان نزمە ھەروەھا وەک بەشێک لە چارەسەری ترانسجێندەر بەکارێت بۆ ترانسجێندەری کوڕ ،
کە پەیوەستن بە گەشەکردنی سێکسی نێرینە ئەوانیش (تێستۆستێرۆن و دیھایدرۆتێسترۆن)[٧]
ھەروەھا تێستۆستیرۆن ڕۆلێکی گرنگی ھەیە بۆ دروستکردنی شەھووەت و چێژ و وروژاندن[٨]
کارەکانی تێستۆستێرۆن لەلاشەدا:
گەر بێت و لەتەمەنی ھەرزەکاری ھۆرمۆنەکە بە شێوەی ئاسایی گەشە بکات ئەوا:
دەنگی نێرینە (گەشەکردن و قوڵبونەوەی دەنگ)
مووەکان (گەشە کردنی مووەکان بە درێژایی لاشە)
باڵا (لەوانەیە یارمەتی درێژی باڵاش بدات
ماسولکە (یارمەتی گەشەی ماسولکەدەدات) + بە ڕاھێنانەوە
لاشە (مەمکەکان و ڕووخسار و پێست)
ئێسکەکان (بەشێوەی نێرینە)[٩]
کارەکانی دیھایدرۆتێستۆستێرۆن لەلاشەدا:
دی ھێچ تی (DHT) لە ڕێگەی تێستۆستیرینەوە دێتە بوون ئەگەر بێت لەلاشەدا نۆرماڵ بێت ئەوا:
ڕێکخستنەوەی لاشە بە شێوەی نێرینە (پێکھاتەکانی جەستە بە شێوەی نێر)[١٠] [١١]
ھەروەھا ھۆرمۆنی DHT پەیوەندی ھەڵوەرین و کەمبوونەوە و لاوازبوونی قژ ھەیە لە ھەردوو ڕەگەز کە ڕێژەکەی زیاتر لە نێرینە زیاترە[٧]
سەرچاوەکان
^ "Understanding the risks of performance-enhancing drugs" . Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). Retrieved 30 December 2019 .
^ Mooradian AD, Morley JE, Korenman SG (Feb 1987). "Biological actions of androgens". Endocrine Reviews . 8 (1): 1–28. doi :10.1210/edrv-8-1-1 . PMID 3549275 .
^ Bassil N, Alkaade S, Morley JE (Jun 2009). "The benefits and risks of testosterone replacement therapy: a review" . Therapeutics and Clinical Risk Management . 5 (3): 427–48. doi :10.2147/tcrm.s3025 . PMC 2701485 . PMID 19707253 .
^ Tuck SP, Francis RM (2009). "Testosterone, bone and osteoporosis". Advances in the Management of Testosterone Deficiency . Frontiers of Hormone Research. Vol. 37. pp. 123–32. doi :10.1159/000176049 . ISBN 978-3-8055-8622-1 . PMID 19011293 .
^ Luetjens, C. Marc; Weinbauer, Gerhard F. (2012). "Chapter 2: Testosterone: Biosynthesis, transport, metabolism and (non-genomic) actions" . In Nieschlag, Eberhard; Behre, Hermann M.; Nieschlag, Susan (eds.). Testosterone: Action, Deficiency, Substitution (4th ed.). Cambridge: Cambridge University Press. pp. 15–32. ISBN 978-1-107-01290-5 .
^ "Testosterone" . Drugs.com . American Society of Health-System Pharmacists. کانوونی یەکەم 4, 2015. Archived from the original on August 20, 2016. Retrieved September 3, 2016 .
^ ئ ا سەنتەری ھێلس لاین ، ھۆرمۆنی DHT دی ھێچ تی کورتکراوەی Dihydrotestosterone
Medically reviewed by Alan Carter, Pharm.D. — Written by Tim Jewell on January 10, 2019
^ "Hysterectomy - Considerations" . nhs.uk (بە ئینگلیزی). 2018-10-03. Retrieved 2021-05-14 .
^ زانکۆی ھارڤارد ، تێستۆستێرون چیدەکات و چیناکات لەلاشە؟ ، بەزمانی ئینگلیزی
^ YourHormones , Dihydrotestosterone
^ ماڵپەری فەرمی تەندروستی ھۆرمۆنەکان ، دی ھێچ تی (دیھایدرۆتێستۆستێرۆن) بە زمانی ئینگلیزی ،MAY 10, 2019
پەرتووکی زیندەزانی ١٢ (چاپی دووەم - ٢٠١١)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تێستۆستێرۆن تێدایە.