چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | ھۆلەندی |
بارەگا | مەیامی، فلۆریدا |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
دروستکراو لەلایەن | ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠١ |
وێبگە | nl |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | بژاردەیی |
ویکیپیدیای ھۆلەندی (بە ھۆلەندی: Nederlandstalige Wikipedia) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ھۆلەندی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ھۆلەندی وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
ویکیپیدیای ھۆلەندی لە ڕێکەوتی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠١ دامەزرا. ئێستاکە ئەم ویکیپیدیایە بەپێی ژمارەی وتار شەشەمین ویکیپیدیایە.[١]
ویکیپیدیای ھۆلەندی ھەتا ئێستا ١٬٣٣٩٬٤٦٤ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٣٤ بەڕێوەبەر و ٢٬١٥٦٬٧٠٢ وتاری ھەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای ھۆلەندی تێدایە. |